شێوه‌ی نووسینی ئیستايل شێوه‌ی نووسینی ستایله‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: selector { property: value } مه‌به‌ست له selector ئه‌و ناوه‌ی که ئه‌یده‌ین به ستایله‌که. مه‌به‌ست له property ئه‌و بابه‌ته‌ی که ده‌مانه‌وێ تابه‌تماندییه‌که‌ی پێ بده‌ین مه‌به‌ست له value ئه‌و نرخه‌یه که ئه‌یده‌ین به بابه‌ته‌که.
ا.تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فۆنت :
1. font-family : به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ده‌توانیت خێزانێک له فۆنته‌کان به‌رێز دیار بکه‌یت، ئه‌گه‌ر فۆنتی یه‌که‌م له سیسته‌می به‌کارهێنه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌فۆنتی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت تا کۆتایی. ئه‌گه‌ر هیچ یه‌ک له‌م فۆنتانه نه‌بوون ئه‌وا له فۆنتی له پێشتر دیاریکراوی Explorer خۆی که‌لک وه‌رده‌گرێت. Selector { font-family:'1','2','3','4'; } تێبینی: 1. بۆجیا کردنه‌وه‌ی فۆنته‌کان (،) به‌کار بهێنن. 2. ئه‌و فۆنتانه‌ی که ناویان له دوو یا چه‌ند به‌ش پێکهاتووه له ناو ( ) دابنێن. 2.import کردنی فۆنتێکی تایبه‌ت بۆ لاپه‌ره: به هۆی ئه‌م کۆده‌وه فۆنتێک ده‌چێته لاپه‌رێکه‌وه به‌ڵام نا‌توانیت هه‌موو جۆره فۆنتێک داخۆن بکه‌یت. بۆ نموونه له IE ته‌نیا ده‌توانی فۆنتێک که پاشگری eot بێت به‌کار بهێنیت. @font-face { font-family: Font name; src:url('Font address'); } 3. font-size به هۆیه‌وه ده‌توانین قه‌باره‌ی فۆنت دیار بکه‌ین. ده‌توانرێ له یه‌که‌ی pixel و point و هیتر که‌لک وه‌ربگرین. به‌کار هێنانی پیکسێل گرفت دروست ده‌کات له کاتێ که خوێنه‌ر له Explorer ، Size text بگۆڕێ. و یه‌که‌ی پۆینت بۆ چاپکردن باشتره.
selector {font-size: value;} 4. font-style به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌توانین به به یه‌کێک له شێوانه نیشان بده‌ین oblique و italic و normal. selector {font-size: value;} 5. font-variant که دوو نرخ له خۆ ده‌گرێت له خۆ ده‌گرێت normal و small-caps . small-caps وا ده‌کات که هه‌موو پیته‌کان به گه‌وره‌یی به‌ده‌ربکه‌ون به‌و شێوه‌یه‌ی که پیته گه‌وره‌کان به هه‌مان شێوه‌ی گه‌وره و وشه بجووکه‌کان هه‌ر به هچکه‌یی به‌ڵام که‌مێک گه‌وره‌تر. selector {font-variant: value;} 6. font-weight به هۆیه‌وه ده‌توانی پانی فۆنتێک دیار بکه‌یت.ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت blod بێت له جیاتی value ده‌نوسین bold ده‌توانین نرخه‌که به‌شێوه‌ی ژماره بێت، ژماره‌ی 400 ده‌قه‌که به شێوه‌ی normal و ژماره‌ی 700 به شێوه‌ی bold پیشان ده‌دات. selector { font-weight: value; } . font: به هۆیه‌وه ده‌توانی ده‌توانی هه‌ر شه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی سه‌ره‌وه به یه‌کجار بنووسین ره‌چاو کردنی ئه‌م ریزبه‌ندی گرنگه. selector { font: font-style font-variant font-weight font-size font-family; } سه‌رچاوه[+] |